بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە كە خواردنەوە ووزه بەخشەكان زیانيان بۆ مرۆڤ هەیە و تێكەڵكردنی ئەو خواردنەوانەش لەگەڵ خواردنەوە كهولییەكاندا زیانێكی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت.
توێژینەوەكە لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە و دەریخستووە كە تێكەڵكردنی خواردنەوەی كهولی و ووزە بەخش پێكەوە زیانێكی زۆری بۆ تەندروستی لەش دەبێت بە تایبەت بۆ گەنجان، چونكە ئەوان زۆرجار ئەو دوو جۆرە خواردنەوە تێكەڵ دەكەن.
بەڕای پسپۆڕەكان زۆرینەی ئەو كەسانەی ئەو دوو جۆرە خواردنەوەیە دەخۆنەوە، هیچ گرنیگییەك بە ڕێنماییە تەندروستییەكان نادەن بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانیان، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی فشاری خوێن و چەند كێشەیەكی تەندروستی دیكە.
توێژینەوەكە ئاماژە بەوەش دەكات كە خواردنەوە وزە بەخشەكان زیانێكی زۆریان بۆ تەندروستی منداڵان و ژنانی دووگیان و شیردەر هەیە، چونكە بەشێكی زۆری ئەو كەسانە هەستیان بەرامبەر ئەو ماددەی كافەینە هەیە كە لە پێكهاتەی خواردنەوە وزە بەخشەكاندایە.