لەماوەی وەرزی زستاندا پێویستە گرنگی بە كۆمەڵێ خواردن بدەیت بۆ ئەوەی دوور بی لەم نەخۆشیانەی كە لەم وەرزەدا تووشت دەبێت، بە تایبەتی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین (سی).
لە خوارەوە كۆمەڵێك لەو میوانەی تێدایە كە گرنگن بۆ ئەم وەرزەو پێوستە گرنگی پێ بدرێت :
1- هەنار : یەكێكە لە باشترین خواردنەكان بۆ ئەم وەرزە، ئەم میوەیە دژی نەخۆشی شێرپەنجەیە و هەروەها دژی هۆكارەكانی تووش بوون بە ناخۆشیەكانی دڵیشە.
2- لیمۆن : ئەمەش یەكێكە لە خواردنە بە نرخەكانی وەرزی زستان، بەهۆی دەولەمەندی بە ڤیتامین سی، تێكەڵ كردنی لیمۆنێك لەگەڵ بەرداخێك لە ئاو یارمەتی هەرس كردنی خواردنەكان دەدات زۆر بە ئاسانی لەم وەرزەدا.
3- پرتەقاڵ : ئەم میوەیەش یەكێكە لە گرنگترین میوەكان بۆ ئەم وەرزە و یارمەتی ڕێكخستنی پەستانی خوێن دەدات.
4- كیوی : یەكێكە لە میوە تەندرووستیەكانی وەرزی زستان، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ئەی و كەی، ئەمە جگە لەوەی ئەم میوەیە دەبێتە هۆی ڕێكخستنی هەرسی خواردن.