چەوری جگەر هۆكارێكە بۆ توشبوون بە بە شەكرە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ كۆبونەوەی چەورەی لەسەر جگەری مرۆڤ زیانی تەندروستی هەیە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەكات.
توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی زانكۆی بەرلین لە ئەڵمانیا ئەنجامیانداوە بۆیان دەركەوتووە كۆبونەوەی چەوری لەسەر جگەری مرۆڤ یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكان بۆ توشبوون بە نەخۆشی شەكرە، بە تایبەت لای ئەو كەسانەی بەدەست كێشی زیادەی لەشەوە دەناڵێنن.
بەڕای پسپۆڕەكان چەوری جگەری لە كاریگەری ئەنسۆلینی لەش كەمدەكاتەوە، ئەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەكات.
بۆ كەمكردنەوەی چەوەری سەر جگەریش پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن و دروبكەونەوە لە خواردنی خۆراكە چەوەرەكان، هەروەها بەشێوەیەكی بەردەوام ڕاهێنانە وەرزشییەكان ئەنجام بدەن.
پێشتریش چەند توێژینەوەیەك ئاماژەیان بەوە دابوو كە چەوری جگەر دەبێتە هۆی زیاد بونی كێش بە گشتی و زیاد بونی چەوری ناوچەی ورگ بە تایبەتی، هەروەها ڕێژەی كۆلیسترۆل و فشاری خوێنیش بەرزدەكاتەوە.




PM:01:48:25/01/2015