دەزانیت ڕۆژانە پێویستت بە خواردنی ئەم بڕە كالسیۆمەیە

ناوەندێكی دروستكرنی شیرەمەنی تەندروست ئاشكرای دەكات كە لەشی مرۆڤ ڕۆژانە پێویستی بە 1000 ملیگرام كالسیۆمە.
ناوەندی بافاریە بۆ دروستكردنی شیرەمەنی تەندروست ئاماژە بەوە دەكات كە مرۆڤ دەتوانێت لەڕێ خواردنی شیرەمەنییەكانەوە پێویستی لەشی بە كالسیۆم پڕبكاتەوە، ب تایبەت لەڕێی خواردنی پەنیرەوە.
بەڕای پسپۆڕەكانی ئەو ناوەندە ڕۆژانە خواردنی 100 گرام لە پەنیر وادەكات لەش نزیكەی هەزار و 300 ملیگرام كالسیۆمی دەست بكەوێت، بەڵام بە خواردنی 100 گرام شیر یاخود ماست، لەش 120 ملیگرام كالسیۆمی دەست دەكەوێت.
ناوەندی بافاریە ئاماژە بە بونی چەند سەوزەیەكیش دەكات كە دەوڵمەندن بە كالسیۆم ئەوانیش بریتین لە بروكلی و قەرنابیت و جەرجیر.
پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن كە گرنگی بە خواردنی ئەو خۆراكانە بدەن كە دەوڵەمەندن بە كالسیۆم بۆ ئەوەی لە ئەگەری توشبوون بە كێشە تەندروستییەكانی ئێسك پارێزراو بن بەتایبەت پوكانەوەی ئێسك.




PM:01:47:29/01/2015