ناوەندێكی جوانكاری لە ئیتاڵیا چەند جۆر كەلوپەلێكی جوانكاری وەك كرێم و ماسكی بۆ سەردانكەرانی بەكاردەهێنرێت كە سەرجەم ماددەكانیان لە ئاڵتونی خامی عیارە 24 دروستكراوە.
بەڕای پسپۆڕانی ناوەندەكە ئەو كەلوپەلانە سودێكی زۆری بۆ پێست هەیە و دەركەوتنی نیشانەكانی پیری بەتایبەت چرچ بونی ڕوخسار دوادەخات.
ئەم داهێنانە نوێییە لەگەڵ ئەوەی نرخەكەی گرانە، بەڵام بەپێی قسەی بەرپرسانی ئەو ناوەندە سودێكی زۆری بۆ پێست هەیە و كەسانێكی زۆر هەن حەز بە تاقیكردنەوەی ئەو جۆرە كرێم و ماسكە دەكەن.
بەڕای پسپۆڕەكان ماسكی ئاڵتونی جوانییەكی تایبەت بە پێست دەبەخشێت و نیشانەكانی دەركەوتنی پیری دوادەخات، ئەمەش لەڕێی ڕێكخستنەوە خانەكانی پێست لە قوڵایدا هەروەها نەهێشتی چاڵ و پەڵەكانی سەر ڕووی دەموچاو.
بەهەمان شێوەی ماسك ناوەندەكە جۆرە كرێمێكیان لە ئاڵتون دروستكردووە كە چارەسەری هەڵاوساوی ژێر چاو دەكات شێوەیەكی جوانتر بە ڕوخسار دەبەخشێت.
بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی لەسەر سودی ئاڵتون بۆ پێست ئەنجامدراوە دەركەوتووە، ئەو كانزایە هێزی كارەبایی بە پێست دەبەخشێت و كونیلەكانی سەر ڕوو پێست فراوان دەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی چونە ژورەوەی بڕێكی زیاتر لە ئۆكسجین و ماددە سود بەخشەكان بۆ نێو قوڵای خانەكان و وادەكات زیاتر بە سروشتی بمێننەوە، ئەمە جگە لەوەی كاریگەرییەكانی تیشكی خۆر بەتایبەت تیشكی سەرو وەنەوشەی لەسەر پێست ناهێڵێت، بەمەش ئەگەرەكانی توشبون بە چەندین كێشەی تەندروستی كەمدەبێتەوە.
ماسكی ئاڵوتنی ماددە ژەهرییەكان لەناو دەبات و دەبێتە هۆی چالاككردنی سوڕی خوێن و هۆكارێكە بۆ مانەوەی پێست بە شێداریی.