زۆربەمان رۆژانە چای كیسە دەخۆین كە بە چای سەفەریش ناساروە و دواتر كیسەكە فڕێ دەدەین، لە كاتێكدا دەتوانرێت ئەو كیسە لە زۆر بواردا بەكاربهێنرێت.
1- كیسەی چا پاش ساردكردنەوە بیخەرە سەر زیپكە یاخود ئەو پێستەی بە خۆر سوتاوە یان شینبونەوە و كاریگەریەكی زۆری بۆ چارەسەركردنی هەیە.
2- كیسەی چا بۆ لادان و كەمكردنەوەی ڕەشایی ژێر چاو بەكاردێت و دەتوانرێت وەك میكیاژ بەكاری بهێنیت.
3- دەتوانیت كیسەی چا بخەیتە ناو پێڵاوەوە بۆ ئەوەی بۆن دروستنەكات پاش ئەوەی لەپێیان دەكەیت.
4- دانانی چەند كیسە چایەك لە نێو سەلاجەدا بەهەمان شێوە رێگری دەكات لە دروستبونی بۆنی ناخۆش.
5- لە كاتی قاپشتنیشدا دەتوانیت چەند كیسە چایەك لە گەڵ ئاودا بخەیتە ناو قاپە چەورەكانەوەو دواتر بە باشی پاكدەبنەوە.
6- دەتوانیت كیسە چا لە نێو تاكی كەوانتەرەكەتدا دابنێیت و بەهۆی ئەوەشەوە مشك و قالونچەو زندەوەری دیكە نایەنە ناو ئەو تاكەوە.