ڕێگایەكی نوێ بۆ چارەسەركردنی زەهایمەر

توێژینەوەكە لە زانكۆی لیدزی بەریتانی ئەنجامدراوە و ئاماژە بەوە دەكات كە چای سەوز چەند پێكهاتەیەكی سروشتی تێدایە كە سودی بۆ خانە دەماریەكانی مێشك هەیە و چارەسەری نەخۆشی زەهایمەر دەكات.
سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە هەستاوی بە ئەنجامدانی چەندین پشكنین بۆ چەند خانەیەكی مێشك , بە تایبەت ئەوانەی بەرپرسن لە توشبوون بە زەهایمەر, دواتر پێكهاتەی چای سەوزیان كردووە بەسەر ‌وئەو خانانەدا.
ئەنجامەكان دەریانخستووە كە چاكە بۆتە هۆی لەناوبردنی ئەو خڕۆكە پرۆتینیانەی بەرەپرسی توشبونن بە زەهایمەر،بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە خانە دەماریەكانی دەوروبەری بگات، بە تایبەت ماددەی EGCG كەڕۆڵی سەرەكی هەیە لە چارەسەی زەهایمەردا.
پسپۆڕەكان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لە چای سەوز دەرمانێك دروست بكەن كە چارەسەری زەهایمەر بكات, چونكە ئەو دەرمانانەی تا ئێستا بەكاردەبرێت، تەنها نەخۆشیەكە لە ئاستێكدا دەوەستێنێت یاخود ئەگەری توشبونی دوادەخات.




PM:01:17:11/03/2015