سودی چەراساتەكان

لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و جەژنی نەورۆزدا ڕێژەی خواردنی چەرەساتەكلان زیاد دەبێت، بەڕای پسپۆڕانی تەندروستیش چەرساتەكان چەندین سودیان بۆ لەش هەیە.
توێژینەوەیەكی ئەمریكی دەریدەخات كە خواردنی چەرەساتەكان بە تایبەت فستق لەشی مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت هەروەها ڕێگەیەكیشە بۆ دابەزاندنی كێش.
توێژینەوەكە لەسەر 13 هەزار كەس ئەنجامدراوە و ماوەی پێنج ساڵی، لەو ماوەیەدا چاودێری جۆری خۆراكی ئەو كەسانە كراوە. 
توێژینەوەكە باس لەوە دەكات كە خواردنی 3 دەنك چەرەسات لە ڕۆژێكدا بە تایبەت فستق دەتوانێ پارێزگاری لەش بكات لە دژی توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەك دڵ و شەكرە.
توێژەرەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، خواردنی چەرەساتەكان دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش و تواندنەوەی چەوری ناوچەی ورگ، هەروەها فشاری خوێن و ڕێژەی كۆلسترۆل و شەكری خوێن دادەبەزێنێت.




AM:11:52:21/03/2015