زۆرن ئەو كەسانەی لە وەرزی بەهاردا توشی هەستاری دەبن، بەڵام پسپۆڕانی خۆراكی ئاماژە بەوە دەكەن كە چەند خۆراكێك هەن دەتوانن ئەگەری توشبوون بە هەستیاری بەهار كەمبكەنەوە:
1- ترێ: بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی گۆڤاری سرۆكس باس لەوە دەكات ترێ ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە هەستیارییەكان و هەوكردنی لوت كەمدەكاتەوە.
2- سێو: دەوڵەمەندی توێكڵی سێو بە كیریسیتین وفلافانۆید وایكردووە ئەم میوە دژە هەستیاری بێت، چونكە ئەو دوو ماددەیە سیفەتی دژە ھەوكردنیان ھەیە.
3- چای گەرم: خواردنەوەی چا هۆكارە بۆ كردنەوەی رارەوەكانی لوت و هەمان كاریگەری ساونای گەرمی هەیە.
4- ماسی سەلەمون: دەوڵەمەندی ماسی سەلەمون بە ئۆمیگا سێ هۆكارە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری نەخۆشی رەبۆ و ھەستیاری، چونكە ترشە چەوری ئۆمیگا سێ، تایبەتمەندی دژە هەوكردنی هەیە و دەبێتە هۆی بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش.
5- بەهاراتەكان: ئەو خۆراكانەی بەهارات دەكرێتە پێكهاتەكەیانەوە رۆڵێكی گرنگیان ھەیە بۆ كردنەوەی رارەوەكانی هەناسەدان و كەمكردنەوەی كاریگەری هەستیاری لەوەرزی بەهاردا.
6- شیر: توێژینەوەكان كاریگەری ڤیتامین D و كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی رەبۆ و هەستیاری دەبەستنەوە بەیەكەوە، بۆیە شیر بەگرنگترین سەرچاوەی ئەو ڤیتامینە دادەنرێت ئەمە جگە لەوەی بەسودە بۆ بەهێزكردنی ئێسك و ددانەكان.