بزانه قەڵەوەكان چۆن بۆن دەكەن؟

لەتوێژینەوەیەكی بەریتانیدا دەركەوتووە ئەو كەسانێكی كێشەی قەڵەوییان هەیە، توانایەكی زۆری بۆن كردنیان هەیە و ئەو هەستەیان بەهێزترە بە بەراورد بەكەسانی دیكە. ئەوەش ھۆكاری زۆر خواردنیانە.
توێژینەوەكە لە زانكۆی پۆرسمۆس لەسەر ٤٠ كەسی تەمەن جیاواز ئەنجامدراوە، چەندین خۆراكی جیاواز بەو كەسانە تاقیكراوەتەوە، بەجۆرێك لەسەرەتادا بڕێك قاوە دانراوە لە نیزك بەشداربووەكانەوە و دواتر زۆرینەی ئەو كەسانە هەستیان بە بۆنەكەی كردووە، بەڵام كاتێك بڕی قاوەكە كەمكراوەتەوە، تەنها كەسە قەڵەوەكان بۆنیان كردووە.
پسپۆڕەكان هۆكاری ئەم حاڵەتە دەگێڕنەوە بۆ خواردنی بڕێك زۆر لە خۆراكە جیاوازەكان لەلایەن ئەو كەسانەوە كە كێشیان زیادە، چونكە بۆنكردن هەستێكە پەیوەندی بە برسێتییەوە هەیە و لەگەڵ بۆنێكی خۆشدا زیاتر حەزی خواردنیان دەبزوێت، هەروەها قەڵەوەكان تام و چێژێكی زیاتر لە خواردنەكان دەبینن بەهۆی بەهێزی ھەستەكانیانەوە، بە بەراورد بەو كەسانەی كێشیان ئاساییە.




PM:01:30:18/04/2015