قاوە لەم جۆرە شێرپەنجەیە دەتپارێزێت

لە توێژینەوەیەكی سویدیدا دەركەوتووە خواردنەوەی قاوە هۆكارێكە بۆ رێگریكردن لە تووشبوونی ژنان بە شێرپەنجەی مەمـك.
لەو توێژینەوەیەدا كە لە زانكۆی لۆندی سویدی ئەنجامدرا (١١٠٠) ژن بەشدارییان كـردووە و چاودێری خواردنەوەی قاوە كرا تیایاندا، دەركەوت كافین توانای هەیە لە جەستەدا وەك ماددەیەكی دژەئۆكسێنەر مامەڵە بكات و ئەوەش ناهێڵێت شێرپەنجەی مەمكی ژنان دەربكەوێت.
هاوكات قاوە دەشتوانێت لە قۆناغە سەرەتاییەكانی شێرپەنجەی مەمكدا وەرەم لەناوبەرێت و ئەوەش لەڕێگەی ناردنی سیگناڵەوە دەبێت بۆئەوەی خانە شێرپەنجەییەكان لەناوببرێت، هەروەها خواردنەوەی دوو كوپ قاوە لەرۆژێكدا بەڕێژەی (٢٠%) ئەگەری تووشبوون بەو جۆرە شێرپەنجەیە كەمدەكاتەوە و یارمەتیدەرە لەكاتـی وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجەدا بۆ زووتر چاكبوونەوە.




PM:03:12:28/04/2015