كۆمپانیاییەكی بەریتانی حەبێكی تایبەت لەماددەكانی پێكهاتەی بروكلی دروست دەكات كە ئازاری جومگە كەمدەكاتەوە.
كۆمپانیای ئیڤگن پارما ئاماژە بەوە دەكات كەحەبەكە وەك كۆپییەكە لە سەوزەی بروكلی و خواردنی یەك دەنك لێی هاوتایە بە خواردنی دوو كیلۆ بروكلی لە ڕۆژێكدا.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی حەبەكە یارمەتی چاكبونەوەی ئەو كەسانەدەدات كە كێشەی ئازار و هەوكردنی جومگەیان هەیە، چونكە دەوڵەمەندە بە ماددەی سلفۆرافین و كە یەكێكە لە ماددە سەرەكییەكانی پێكهاتەی بروكلی.