مانەوەی ماكیاژ بەپێستی ڕوخسارەوە ئەم زیانانەی دەبێت

ڕەنگە خانمان بەهۆی هەستكردن بەماندوێتی زۆرەوە ئەوە پشتگوێ بخەن كە شەوانە پێش خەوتن ماكیاژ لەڕوخساریان لێبكەنەوە،بەڕای پسپۆڕانی تەندروستیش مانەوەی ماكیاژ بە ڕوخسارەوە زیانی هەیە.
زیانەكانی مانەوە ماكیاژ بە ڕوخسارەوە
1- بەردەوام مانەوەی ماكیاج بەپێستی ڕوخسارەوە هۆكار دەبێت بۆ تێكچون و چرچ بونی پێستی ڕوخسار و دەركەوتنی نیشانەكانی پێش وەختی چرچی لەسەر پێست.
2- هۆكار دەبێت بۆ كەڵەكەبونی بەكتریا لەسەر پێستی ڕوخسار و ئەمەش هۆكار دەبێت بۆ دەركەوتنی پەڵەو زیپكەی سپی لەسەر پێستی ڕوخسار.
3-گیرانی كونیلەكانی پێست بە پێكهاتەكانی ماكیاج دەركەوتنی خاڵی ڕەش و پەڵەی ڕەش لەسەر پێست.
4-مانەوەی ماكیاج بەپێستی ڕوخسارەوە هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی پێستی ڕوخسار لەكاتی شەودا نوێ نەبێتەوە و مــــــاندوێتی پێوە دیار بێت.




PM:02:32:19/05/2015