بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك دەركەوتووە 95% خەڵكی لە كاتی شتنی دەستیاندا هەڵە ئەنجامدەدەن و بە شێوازێكی ڕاست و تەندروست دەست ناشۆن.
توێژینەوەكە كە لە زانكۆی میشیگانی ئەمریكا لەسەر 3700 كەس ئەنجامدراوە و، دەركەوتووە كە تەنها 5% بەشداربوان بەشێوازێكی تەندروست دەستیان شتووە.
بەڕای پسپۆڕەكان تەندروسترین شێوە بۆ شتنی دەست برتییە لەوەی لەپی دەست بخەرێتە بەر ئاوی سارد و گەرم و دواتر سابونی لێبدرێت و بەجوانی دەست و نێوانی پەنجەكان بشۆرێت، پاشان بۆ ماوەی 20 چركە دەست بخەێتەوە بەر ئاوەكە و دواتر وشك بكرێتەوە.