پسپۆڕانی تەندروستی پاش ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەك بۆیان دەركەوتووە ئەنجامدانی چەند كارێك دوای نانخواردن زیانی بۆ تەندروستی دەبێت.
1- خواردنەوەی چای گەرم: چای گەرم بە هەموو جۆرەكانیەوە مادەی تاننیان تێدایە كە ئەگەر تا نیو كاتژمێر دوای نان خواردن بخورێنەوە، بە ئاسنی خۆراكی دەنووسێن و رێَگە لە هەرس كردنیان دەگرن.
2- خۆشتن: زۆرینەباشترە مرۆڤ دوای نان خواردن خۆی نەشوات، چونكە رەنگە بێهۆش بێت بە تایبەت، بۆ كەسانی بەساڵا چوو هەروەها ئەوانەی نەخۆشی دڵ و كێشەی تەسكی خوێنەبەرەكانی مێشكیان هەیە، باشترین كاتیش بۆ خۆشتن 30 خولەك دوای نانخواردنە.
3- خواردنەوەی ئاوی سارد: خواردنەوە ساردەكان گرژی دەمارەكان یان ژانی دڵ زیاد دەكەن، ئەمەش زیاتر توشی ئەو كەسانە دەبێت كە كێشەی ریخۆڵەیان هەیە.
4- جگەرەكێشان: جگەرەكیشان پێش نان خواردن و دوای نان خوانیش زیانی زۆری هەیە، ڕاستەوخۆی دوای نانخواردنیش زیانەكان زیاترە، چونكە كاریگەری لەسەر پێكهاتەی خواردنەكان دروست دەكات.
5- پاڵدانەوە: پاڵدانەوە و پاڵكەوتن دوای نان خواردن و بە گەدەی پڕەوە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی بڕێكی زۆر لە خۆراكی گەدە بۆ قورگ و دروستبونی ریفلاكس.
6- وەرزش: وەرزشی دوای نان خواردن بە تایبەتی ئەوانی نەخۆشی دڵیان هەیە گرفت بۆ ماسولكەكان زیاد دەكات، بۆیە باشترە لەدوای دوو كاتژمێر لە خواردن وەرزش ئەنجام بدرێت.
7- بەرز كردنەوەی قورسایی: بەرز كردنەوەی قورسایی بە گەدەی پڕەوە زیان بە دڵ دەگەیەنێت، هەروەها پەستان دەخاتە سەر ناوەوەی سك، بۆیە وا باشترە دوو كاتژمێر دوای نان خواردن ئەوكارە ئەنجام بدرێت.