لە وەرزی هاویندا بە گشتی و لە ڕەمەزاندا بە تایبەتی بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرماوە پێویستی لەش بە شلەمەنیەكان زیاد دەكات و لەشیش بڕێكی شلەمەنیەكان لە ڕێی ئارەق كردنەوەوە لە دەست دەدات.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی ئەڵمانی ئاماژە بەوە دەكات كە چەند قاشێك لیمۆ یان پرتەقاڵ یاخود چەند گەڵایەكی نەعنا بخرێتە پەرداخێك ئاوەوە یان كوپێك چا و بخورێتەوە بە بێ زیاد كردنی شەكر بۆی.
بەڕای پسپۆڕەكان خواردنەوەی ئەو تێكەڵەیە هەستی تینوێتی كەمدەكاتەوە بە تایبەت بۆ كەسی ڕۆژوەوان، هەروەها باسیان لەوەش كردووە كە ئەو گیراوەیە جگە لە تامە خۆشەكەی سودی زۆر لە گیراوە گازیەكان و شەربەتە ناسروشتییەكان زیاترە.