پسپۆڕانی تەندروستی پارشێوان بە كاتێكی زۆر هەستیار ناو دەبەن و هۆشداری دەدەنە رۆژووانان لە كاتی ژەمی پارشێو، زیاتر ئاگاداری باری تەندروستیان بن و لە خواردنی چەند خۆراكێك بەدووربن.
بەرای پسپۆڕەكان باشترە لە ژەمی پارشێودا ئەم خۆراكانە نەخورێت
1- خواردنە خێراكان.
2- نەخواردنی ئەو خۆراكانەی بەهاراتیان زۆر تێدایە، چونكە دەبێتە هۆی دروستبوونی هەسـتی تینوویەتی.
3- دووركەوتنەوە لە خواردنی سەروپێ و خواردنە چەورە كوردەوارییەكان، چونكە زۆر درەنگ هەرس دەكرێن و مرۆڤ تینو دەكات.
4- باشترین خۆراك بۆ پارشێوان بریتییە لە برنج، مەكەرۆنی، گۆشتی سپی، زەڵاتە و سەوزە و شیرەمەنییەكان و هێلكە.