ئەمانە نیشانەن بۆ جیابونەوەی دوو هاوسەر

لەوانەیە هاوسەرەكان گرنگی بەچەند خاڵێك نەدەن لەژیانیاندا كەدەبێتە مەترسییەكی راستەقینە لەسەر پەیوەندی هاوسەرێتییان،لەوانەش پەیوەست بوون بەبۆچوونەكان و گرفت و كێشەی بەردەوام.

ئەم چوار هەڵسوكەوتە دەبێتە مایەی هەرەشە بۆ سەر هاوسەرێتی:
1- رەخنەكردنی نەرێنی بەشێَوەی بەردەوام: وەك دەزانین رەخنەی ئەرێنی هۆكارێكە بۆ راستكردنەوەی هەڵەكان بەڵام رەخنەی نەرێنی كاریگەری خراپی دەبێ لەسەر مرۆڤ و ئەمەش هۆكاری جیابوونەوەی هاوسەرانە.

2- بەرگری لەخۆ كردن لەكاتی شەڕدا: كاتێك ژن و مێرد خۆیان وەك قوربانی دەخەنەروو لەكاتی شەرو گرفتەكاندا و خۆیان لەبەرپرسیارێتی دەدزنەوەو بەهانە دەدۆزنەوە ئەمە كێشەكان زیاتر دەكات و كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ئایندەی پەیوەندییە هاوسەرییان.

3- مامەڵەی ناشایستەی یەكتری و خۆ بەزل زانین و ناهاوسەنگی پەیوەندیی نێوان هاوسەران.

4- لەوانەیە یەكێك لەهاوسەران خۆی بەدووربگرێت لەرووبەرووبونەوە و بیەوێت كێشەكان چارەسەر نەكرێت ئەمەش پەیوەندی هاوسەرێتی دەخاتە بەر هەرەشەی كۆتایی هاتن و گرفتەكان زیاتر دەكات.




PM:04:52:12/07/2015