ڤیدیۆ...ببینە دوو فڕۆكەوانی كوەیتی لەگەڵ پاڵەوانی فیلمە سێكسییەكان چی دەكەن

دوو فڕۆكەوانی كوەیتی یاساكانی فڕۆكەوانی دەشكێنن و كچ دەبنە شوێنی لێخوڕنی فڕۆكەكەوە.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دوو فڕۆكەوانی كوەیتی داوەتی پاڵەوانی فیلمە سێكسییەكان كلۆی خان و كچێكی هاوڕێیان كردووە بۆ ئەوەی سەردانی شوێنی لێخوڕنی فڕۆكەكە بكەن ئەمەش لەكاتی گەشتی فڕۆكەكەدا لە لەندەنەوە بۆ نیویۆرك.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی رای كوەیتی لەسەر زاری وەزیری گواستنەوەی ئەو وڵاتەوە ئاماژەی بەوە كردووە كە لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕاستی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بڵاوكراونەوە.

ئەم ڕووداوە هەرایەكی گەورەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دروست كردووە و بەشێكی زۆری بەشداربووان ڕەخنە لەكاری ئەو فڕۆكەوانەنە دەگرن، بەشێكی دیكەشیان ئەمە بە كارێكی دروستكرا و دەدەنێن و پێیان وایە مەبەستێك لە پشت بڵاوكردنەوەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەوەیە.





PM:03:55:28/07/2015