لای هەمووان ئاشكرایە كە چەند شوێنێك هەن لە لەشی هەردوو ڕەگەزی نێر و مێدا كە سەرچاوە وروژاندنی هەستی سێكسین لەكاتی ئەو پرۆسەیدا.
پسپۆڕەكان پێنج شوێنی شاراوەی دیكەشیان دیاری كردووە كە بەهەمان شێوە هەستی سێكسی دەوروژێنن بەڵام لای زۆر كەس ئاشكرا نین، ئەوانیش بریتین لە:
1- پێستی سەر: خواردنی پێستی سەر و دەست خستنە قژ یارمەتی پشودان دەدات كاریگەرییەكی باشی لەسەر گەرموگوڕی پەیوەندی سێكسی وروژاندن هەیە.
2- قژ: بەشێك لە ڕەگەزی مێینە حەزدەكەن لەكاتی پەیوەندی سێكسیدا بەهێواشی قژیان ڕابكێشرێت، بە تایبەت لەكاتی ماچكردندا.
3- ڕان و ئەژنۆ: بەڕای پسپۆڕەكان ڕان و ئەژنۆ بە ئەندامی زاوزێوە بەستراون، ئەمەش وایكردووە ببنە دوو شوێنی وروژاندنی سێكسی و گەیشتن بە چێژێكی زۆر.
4- گەدە: بەشوێنێكی وروژێنەر دادەنرێت بەو پێیەی نزیكە لە ئەندامی زاوزێوە، بە تایبەت گەر دەستی بەشێوەیەكی بازنەی پێدا بهێنرێت.
5- قاچەكان: لێكخشاندنی قاچەكان و پەنجەكان لەكاتی پەیوەندی سێكسیدا، هەستی وروژاندن زیاتر دەكات، چونكە ئەم شوێنانە زۆر هەستیارن و بە زووی كاریگەری دروست دەكەن.