وێنە...گەورەی ئەندامی نێرینەی مرۆڤ بەپێ وڵاتان دەگۆڕێت

توێژینەوەیەكی نوێ لەسەر گەورەی ئەندامی نێرینەی پیاوان ئەنجام دەدرێت و ئاشكرای دەكات كە بەپێی وڵاتەكان قەبارەی ئەندامی نێرینەی مرۆڤ دەگۆڕێت.

توێژینەوەكە لە كەندا لەسەر 80 وڵاتی جیهان ئەنجامدراوە و وڵاتەكان بەپێی قەبارەی ئەندامی نێرینە كراون بە چوار بەشەوە كە گروپی یەكەم لەو وڵاتانە پێكهاتووە كە ئەندامی نێرینەیان بچوكە و لە نێوان 3.8 بۆ 4.6 ئینجدایە، گروپی دووەمیش قەبارەی ئەندامی نێرینەیان لەنێوان 4.7 بۆ 5.5 ئینجە، گروپی سێهەمیش لە نێوان 5.6 بۆ 6.2، هەورەها گروپی چوارەم ئەو وڵاتانەن كە خاوەنی ئەندامی نێرینەی گەورەن و قەبارەیان لە 6.3 بۆ 7.1.

لەنێو وڵاتەكاندا كۆنگۆ پلەی یەكەمی هەیە و نێرینەكانی قەبارەی ئەندامی زاوزێیان 7.1 ئینجە، كۆریای باكوریش نێرینەكانیان بچوكترین ئەندامی زاوزێیان هەیە و قەبارەكەی 3.8 ئینجە.

عێراقیش یەكێكە لەو وڵاتانەی كە توێژینەوەكەدا ناوی هاتووە و قەبارەی ئەندامی نێرینەی پیاوانی عێراق 4.5 ئینجە.







PM:03:26:06/08/2015