ئەم خواردنانە بخۆ و پێستر جوانتر بكە

بەپێی ئەنجامی توێژینەویەكی ئەمریكی ئەمریكی جواری خۆراك كاریگەری لەسەر پێست هەیە و خواردنی خۆراكی تەندروست پێست جوانتر دەكات.

توێژەرەكان باس لەوە دەكەن كە ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی بە تایبەت شیلك، پێست نەرمتر و جوانتر دەردەخات، ئەمە جگە لەوەی ڕێژەی ماددەی كۆلاجین لە پێستدا زیاد دەكات.

پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن گرنگییەكی زۆر بە خواردنی ئەو خۆراكانە بدەن كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی، بە تایبەت میوە و سەوزەكانی وەك شیلك و بیبەر و بروكلی و ئەنەناس و پرتەقاڵ.

پێشتریش چەند توێژینەوەیەك ئاماژەیان بەوە دابوو كە خواردنی پیاز و سێو و مەعدەنوس مرۆڤ لە زوو دەركەوتنی نیشانەكانی پیربوون دەپارێزێت پێست جوانتر دەردەخەن.




PM:03:41:23/08/2015