بزانە زۆر بەكارهێنانی ئینتەرنێت چیت بەسەردێنێت؟

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە زۆر بەكارهێنانی ئینتەرنێت و ئاولودەبوون پێوەی كاریگەری لەسەر سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤ دروست دەكات و هۆكارێك دەبێت بۆ لاولازبونی.

توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی زانكۆی سوانزی بەریتانیا لەسەر زیاتر لە 500 كەس ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لە سەرو 18 ساڵەوە بووە و 40 كەسیش لە بەشداربووانی توێژینەوەكە لەوانە بوون كە ئالودەبوون و بەشێوەیەكی بەردەوام بەكاریانهێناوە.

بەپێی ئەنجامەكان كەسانی ئالودەبوو بەڕێژەی %30 ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەكانی ئەنفلۆنزا و هەڵامەت زیاد دەكات، هەروەها لەڕووی دەرونییەوە زیاتر هەست بە نائارامی دەرونی دەكەن بە تایبەت كاتێك ناتوانن تۆڕی ئینتەرنێت بەكاربهێنن، بەڵام كاتێك دەچنە سەر ئینتەرنێت هیچ كێشەیەكیان نامێنێت و هەست بە ئارامی و دڵخۆشی دەكەن.




PM:12:38:26/08/2015