بادەم دەتوانێت جێی ئەم خۆراكە گرانەت بۆ بگرێتەوە

بەڕای پسپۆڕانی تەندروستی بادەم یەكێكە لەو چەرەسانەی رێژەیەكی زۆر پرۆتینی تیادایە و بە جێگروەی گۆشت دادەنرێت، بۆیە زۆر پێویستە كە حەز بە خواردنی گۆشت ناكەن.

پسپۆڕەكان پێیانوایە، ئەگەر هاتوو بادەم لەگەڵ بەروبوومی دانەویلەدا بخورێت رێژەی دروست بوونی ترشە ئەمینیەكان لە لەشدا زیاد دەبێت، ئەمەش چەندین سودی تەندروستی بەلەش دەگەیەنێت.

بادەم دەوڵەمەندە بە كانزای وەك كالسیۆم وفوسفۆڕ كە ووزەیەكی زۆر بە لەشدەبەخشێت  هەروەها ریخوڵەكان پاك دەكاتەوە و ئەمە جگە لەوەی سودی بۆ گەدە و میزەڵدان هەیە.




PM:03:30:27/08/2015