بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوە نوێیانەی پسپۆڕانی خۆراكی ئەنجامیانداوە، دەركەوتووە، جێبەجێكردنی پرۆگرامی تایبەت بە دابەزاندنی كێش بەپێی جۆری خوێنی مرۆڤ دەگۆڕێت.
باشترین خۆراك بۆ ئەو كەسانەی كە گروپی خوێنیان لە جۆری (O)یە، بریتییە لە گۆشتی ئاژەڵ و ماسی و مریشك هەروەها سەوزە جۆربەجۆرەكان، بەڵام پێویستە ئەو كەسانە دووربن لە خواردنی دانەوێڵەكان و شیرەمەنییەكان هەروەها ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ماددە نیشاستەییەكان، چونكە كێشیان زیاد دەكات.
ئەو كەسانەی خوێیان لە جۆری (O) باشترە بەپێی ئەم بەرنامەیە كێشان دابەزێنن:
بەیانیان: باشترە لە ژەمی بەیانیاندا پارچەیەك پەنیر و كەمێك سەوزە بخورێت.
نیوەڕوان: خواردنی پارچەیەك گۆشت و كەمێك سەوزە بەو مەرجەی گۆشتەكە چەور نەبێت و لەڕۆندا سورنەكرێتەوە.
ئێواران: خواردنی پاچەیەك ماسی یاخود سنگی مریشك بە برژاوی لەگەڵ، كەمێك سەوزە.
ژەمی سوك لەنێوانی ژەمەكاندا: گەر لە نێوان ژەمەكاندا هەست بە برسێتی بكرێت باشترە گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوەكان بدرێت بە تایبەت خەیار و گێزەر و قەرنابیت، هەروەها میوەكانی وەك هەرمێ و سێو.