ئەم كارانە قەڵەوت دەكەن

توێژینەوەیەكی نوێ كەلەسەر قەڵەوی ئەنجامدراوە ئاشكرای دەكات كە بەشێكی زۆری هاوڵاتیان بەهۆی جۆی كارەوە كێشیان زیاد دەكات.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە و ئاماژە بەوە دەكات %40ی فەرمانبەران بەهۆی جۆری كارەكەیان كەبۆ ماوەیەكی زۆر دادەنیشن، هەروەها خواردنی بڕێكی زۆری خۆراك، ڕوبەڕووی گرفتی قەڵەوی دەبنەوە.

بەپێی ڕیزبەندی توێژینەوەكە كاری ئیداری لەئەگەری زیادكردنی كێشیاندا لە پلەی یەكەمدا دێت، بەدواشیدا ئەو كەسانەی كاری ئەندازەی دەكەن و پاشان كارمەندی نەخۆشخانەكان. 

بەپێەوانەوە ئەو كارانەی كە هۆكار نین بۆ زیادبونی كێش بریتین لە بوارە زانستییەكان ئەو پسپۆڕانەی سەرقاڵی ئەنجامدانی توێژینەوەكانن.




PM:02:32:09/09/2015