پیاوێكی خێزاندار دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر ئەسپێك و دادگاش لە مانگی داهاتوودا سزای بۆ دەردەكات.
ئالان بلاكمانی تەمەنی 31 ساڵ بە تۆمەتی دەستدرێژی كردنە سەر ئەسپێك دەستگیر دەكرێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە شەش مانگی ڕابردوودا دەچێتە تەویلەیەكی تایبەت بە بەخێوكردنی ئەسپەوەو لەگەڵ یەكێك لە ئەسپەكاندا سێكس دەكات.
ئەو پیاوە كە خێزاندراوە و خاوەنی سێ منداڵە، بەهۆی كامێراكانی چاودێرییەوە بینراوە كاتێك چۆتە یەكێك لە تویلەكانی بەخێوكردنی ئەسپەوە، دواتریش دەركەوتووە كە ئەسپێك بریندارە و پێویستی بە چارەسەر هەیە، لە ئەنجامدا دەركەوتووە كە سێكسی لەگەڵدا كراوە.
لەئێستادا پسپۆڕانی دەرونی دەیانەوێت لەڕێی پشكنینەوە، باری دەرونی ئەو پیاوە بزانن، دەدگاش بەنیازە لە مانگی داهاتوودا دوای بینینی ڕاپۆرتی پزیشكی بڕیاری خۆی دەربكات.