بەشێكی زۆری هاوڵاتیان لە ڕۆژانی جەژندا بڕێكی زۆری گۆشت بە شێوازی جیاواز ئامادە دەكەن و دەیخۆن بەڕای پسپۆڕانیش زۆر خواردنی گۆشت چەند زیانێكی هەیە.
بۆ كەمكردنەوەی ئەو زیانانە پسپۆڕەكان چەند ڕێنماییەكیان داناوە و داوا دەكەن ئەو گۆشتەی ئامادە دەكرێت، باشترە چەرویەكەی لێبكرێتەوە چونكە خواردنی ئەو چەورییەوە زیانێكی زۆری هەیە.
باڕای پسپۆڕەكان باشترین شێوازیش بۆ ئامادەكردنی گۆشت كوڵاندنێتی پاشان برژاندن، بەڵام سوركردنەوە لە ڕۆندا زیانێكی زۆری هەیە، چونكە بڕێكی زۆری چەوری لەگەڵدا دەبێت.
پێویستیشە لەگەڵ خواردنی گۆشتدا گرنكی بە خواردنی سەوزە جۆر بەجۆرەكان بدرێت، بۆ ئەوەی لە زیانەكانی گۆشت كەمبكاتەوە و كرداری هەرسكردنی ئاسان بكات.