کەسانی توشبوو بە شەکرە بەم شێوەیە جەژن بکەن

پسپۆڕانی بواری تەندروستی چەندین ئامۆژگاریان بۆ ئەو كەسانە داناوە نەخۆشی شەكرەیان هەیە و پێویستە لە جەژندا زیاتر ئاگاداری تەندروستیان بن.

بەڕای پسپۆڕەكان پێویستە كەسانی توشبوو بە شەكرە لە ڕۆژانی جەژندا دوور بكەونەوە لە خواردنی هەموو جۆرە شیرینیەك، هەروەها خواردنەوەی شەربەت و خواردنەوە گازییەكان، چونكە ئەمە زیانیاكی زۆری بۆیان دەبێت و باری تەندروستیان تێك دەدات.

ئەو كەسانە دەبێت دەرمانی ئەنسۆلین بە شێوەیەكی ڕێخراو بەكاربهێنن، بۆ ئەوەی ڕێژەی شەكری خوێنیان بەجێگیری بمێنێتەوە و توشی هیچ مەترسییەك نەبن، هەروەها ئەو خۆراكانە نەخۆین كە ماددە نیشاستەی زۆریان تێدایە بە تایبەت برنج و مەعكەرۆنی.




PM:12:01:25/09/2015