بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە دەتوانرێت ژەهری زەردەواڵە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجە بەكاربهێنرێت.
توێژینەوەكە لە بەرزایل ئەنجامدراوە و دەركەوتووە ژەهری زەردەواڵەی جۆری (پۆلیبیا پۆلیستا) كە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی بەرازیل بونی هەیە، دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەكان لەناوبەرێت.
توێژەرەكان ئەو ژەهرەیان لەسەر چەند مشكێك تاقیكردۆتەوە و ئەنجامی پۆزەتیڤی داوە بەدەستەوە.
پسپۆڕەكان دەیانەوێت لەڕێی ئەنجامەكانی ئەم توێژپینەوەیەوە جۆرە دەرمانێك دروست بكەن، كە بتوانێت چارەسەری شێرپەنجە بكات.