بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە ئەنجامدانی ڕاهێنانی یۆگا، جومگەكانی مرۆڤ لە هەوكردن دەپارێزێت.
توێژینەوەكەن لەسەر 75 كەسی ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لە 18 ساڵ بەرەوسەر بووە و پسپۆڕەكان داوایان لەبەشێكی ئەو كەسانە كردووە بۆ ماوەی هەشت هەفتەی ڕاهێنانی یۆگا ئەنجام بدەن.
ئەنجامەكان دەریانخستووە باری تەندروستی و دەرونی ئەو كەسانە زۆر بەرە و باشبوون چووە كێشەكانی جومگە لایان بەڕێژەی %20 كەمبۆتەوە بەراورد بەو كەسانەی ڕاهێنانی یۆگایان نەكردووە.
پێشتریش چەند توێژینەوەیەكی دیكە ئاماژەیان بەوە كردبوو كە ئەنجامدانی یۆگا دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن، بەمەش ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی مەترسیدار كەمدەبێتەوە.