خواردنەوەی بیرە چیت بەسەر دێنێت؟

چەند پسپۆڕێكی بەریتانی لەڕێی ئەنجامدانی توێژینەوەیەكەوە زیانێكی نوێی خواردنەوەی بیرە ئاشكرا دەكەن، لەسەر جومگەكانی مرۆڤ.

توێژینەوەكە لە زانكۆی تۆتنهام لەسەر دوو هەزار كەسی ڕەگەز جیاواز ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 86 ساڵیدا بووە زۆرێكیان توشبووی نەخۆشییەكانی جونگە بوون، لە ئەنجامدا دەركەوتووە ئەو كەسانەی بڕێكی زۆر بیرە دەخۆنەوە، زیاتر توشی هەوكردنی جومگەی ئەژنۆ و حەوز دەبن.

بەپێی توێژینەوەكە ئەو كەسانەی هەفتانە 20 بیرە دەخۆنەوە %93 یان توشی نەخۆشییەكانی جومگە دەبن، بەڵام ئەو كەسانەی زیاتر شەراب دەخۆنەوە %44 توشی كێشەكانی جومگە دەبن.

هۆكاری ئەم كاریگەرییەی بیرە دەگەڕێتەوە بەرزكردنەوەی ڕێژەی ترشی یۆریك لە لەشدا كە دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەكانی جومگە.




PM:02:51:07/10/2015