ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات زۆر خواردنی شیرینی و شەكر لەلایەن ژنانەوە تەنها زیانی بۆ ئەندامەكان جەستەیان نییە، بەڵكو كاریگەری لەسەر باری دەرونیشیان دروست دەكات.
توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە و ئاشكرای دەكات كە زۆر خواردن شەكر و شیرینی، زیانی بۆ باری دەرونی ژنان هەیە و هۆكارێكە بۆ توشبونیان بە خەمۆكی، ئەمەش بەهۆی ئەو زیانانەی شەكر بە خوێن و خانە دەمارییەكانی دەگەیەنێت.
بەڕای پسپۆڕەكان ئەو ژنانەی بەشێوەیەكی بەردەوام و شەكر و خواردنە شیرینەكان دەخۆین، بەردەوام ڕێژەی شەكری خوێنیان بەرزدەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی توشبونیان بە خەمۆكی هەستكردن بە دڵتەنگی.