توێژینەوەكی نوێ كە بە هاوبەشی لەنێوانی پسپۆڕەكانی هەردوو زانكۆی تەكساس و كالیفۆڕنیا ئەنجامدراوە و ئاشكرای كردووە خواردنی هەڵوژەی وشك، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
بەڕای پسپۆڕەكان خواردنی هەڵوژەی وشك دەبێت هۆی پاراستنی مرۆڤ لە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەكانی ڕیخۆڵە و كۆڵۆن و دوانزە، كە ساڵانە نزیكەی 50 هەزار كەس دەكەنە قوربانی بە یەكێك لە مەترسیدارترین جۆرەكانی شێرپەنجە دادەنرێن.
هۆكاری ئەو سودەی هەڵوژەی وشك دەگەڕێتەوە بۆ كاریگەری ئەو میوە وشكە لەسەر پێكهاتەی میكرۆفلۆرا كە لە ڕیخۆڵەكاندا هەیە و ڕێگری دەكات لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان، هەروەها ماددەی دژە ئۆكسیدی فینۆلی تێدایە كە هەوكردنەكانی ڕیخۆڵە كەمدەكاتەوە.