پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن كە ئاوی چەم و ڕوبارەكان چەندین بەكتریا و میكرۆبی زیان بەخشی تێدایە كە ئەگەری توشبوون بە چەند نەخۆشیەك زیاد دەكات.
ئەو پسپۆڕانە ئاماژە بەوەش دەكەن كە ئاوی مەلەوانگەكانیش هەرچەندە بە ماددەی كلۆر پاكراوەتەوە، بەڵام هەندێك میكرۆب و بەكتریای زیان بەخشیان تێدایە كە بە كلۆر لەناوناچن.
پسپۆڕەكان ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن، كە پێش مەلەكردن و دوای مەلەكردن خۆیان بشۆن، بۆ ئەوەی لە مەترشی توشبوون بە نەخۆشیەكانی پێست بە تایبەت بە دووربن، هەروەها ئاگاداری ئەوەبن كە ئاوی مەلەوانگە و چەم و ڕووبارەكان نەچێتە دەمیانەوە، چونكە لەو ڕێگایەوە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس زیاد دەبێت.