بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك دەركەوتووە ئەنجامدانی نەشتەرگەری منداڵبوون هۆكارێكە بۆ كەمبونەوەی توانای سێكسی ژنان.
بەپێی توێژینەوەكە ئەو ژنانەی لەڕێی نەشتەرگەرییەوە منداڵیان دەبێت توانای سێكسیان لاواز دەبێت و بۆ ماوەیەك نزیكی هاوسەرەكانیان نابنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەكاتی جووتبوندا توشی ئازار و بێزاری دەبێت.
توێژینەوەكە لەسەر 200 ژنی خاوەن منداڵ ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵیدا بووە و %45یان بەشێوەیەكی سروشتی منداڵیان بووە و %55یشیان بە نەشتەرگەری، لەئەنجامدا دەركەوتووە كە ئەو ژنانەی بە نەشتەرگەری دەبنە خاوەنی منداڵ لە ڕووی سێكسییەوە ساردترن.