ئاگاداری ئه‌م گۆڕانكارییه نوێیه‌ی فه‌یسبوك بن
كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا گۆڕانكارییه‌ك له‌به‌ربڵاوترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌كات.
ئه‌و گۆڕانگارییه له‌سیستمی نامه‌ناردندا ئه‌نجامده‌درێت كه له‌ئێستادا هه‌موو به‌كارهێنه‌رێكی فه‌یسبوك ده‌توانێت نامه بۆ هه‌ر كه‌سێك بنێرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هاوڕێی یه‌ك بن. به‌ڵام ئه‌م گۆڕانكارییه نوێیه، شێوازی نامه‌ناردن له‌نێوان كه‌سانێك كه فرێندی یه‌ك نین ده‌گۆڕێت.
له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی فه‌یسبوك نامه بۆ كه‌سێك بنێرێت كه هاوڕێی نه‌بێت ئه‌وا نامه‌كه‌ی پێده‌گات به‌ڵام ده‌ڕواته فۆڵده‌ری otherه‌وه نه‌ك inbox به‌ڵام به‌گوێره‌ی سیسته‌مه نوێكه، فۆڵده‌ری other نامێنێت و هه‌ركه‌سێك نامه‌یه‌ك بنێرێت بۆ كه‌سێك كه فرێندی نه‌بێت ئه‌وا به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی ئه‌و نامه‌یه ده‌گۆڕێت بۆ فرێند ریكوێست واته داوای هاوڕێیه‌تی و به‌رامبه‌ریش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه نامه‌كه قبوڵبكات یان ره‌تبكاته‌وه.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: filkhbr.com
PM:01:28:03/11/2015