باوەڕ بەم زیانانەی خووە نهێنی ناكەیت

پسپۆڕانی تەندروستی بەردەوام هۆشداری دەدەنە گەنجان لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ، بەوەی ئەنجامدانی خووە نهێنی یاخود دەستپەڕ، چەندین زیانی هەیە.

ئەو توێژینەوانەی بەم دواییانە لەسەر خووە نهێنی ئەنجامدراوە چەند زیانێكی نوێی ئاشكرار كردووە كە هەندێكیان جێی باوەڕ نییە، بە پێی ئامارەكانیش %95 كوڕان و %89 كچان تەنانەت ئەگەی بۆ جارێكیش بێت لە ژیانیاندا خووە نهێنیان ئەنجامداوە.
دیارترین زیانەكانی بریتین لە: 

1- بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی (Ask Men)، زۆر ئەنجامدانی خووە نهێنی حەزی جووتبون لەگەڵ هاوسەر كەمدەكاتەوە.

2- زۆر ئەنجامدانی خووە نهێنی لەلایەن پیاوانەوە كاریگەری لەسەر ئاستی هۆرمۆنی تۆستیستیرۆن دەبێت، ئەمەش كایگەری خراپ لەسەر سپێرمی پیاوان دروست دەكات.

3- بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (T Nation) كە پشتی بە توێژینەوەیەكی ساڵی 1978 بەستووە، حەزی سێكسی كەمنابێتەوە، بەڵكو دوای ماوەیەك لە ئەنجامدانی ئەو كردارە، دووبارە حەزی ئەنجامدانی خووە نهێنی دروست دەبێتەوە.

4- خووە نهێنی كاریگەری لەسەر هۆرمۆنی ئەندرۆفین دەبێت، ئەمەش ڕەنگە ئەو كەسە توشی ئالودەبوون بكات بەو دیاردەیەوە.

5- زۆر ئەنجامدانی خووە نهێنی ڕەنگە ببێتە هۆی چێژ وەرگرتن و تێر نەبوون لە كرداری سێكسی، ئەمشە بەهۆی ئەوەی لەكاتی خووە نهێنیدا هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ لەماوەیەكی كەمدا تەنها كار لەسەر ئەندامی زازێیان دەكەن.




PM:02:08:05/11/2015