خەوتنی پیاو بەڕووتی ئەم سودە سێكسییەی هەیە

چەند پسپۆڕێك پاش ئەنجامدانی توێژینەوەیەك سودەكانی خەوتنی پیاو بە ڕووتی ئاشكرا دەكەن.

توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی و بەریتانییەوە لەسەر 50 پیاو ئەنجامدراوە بۆ ماوەی ساڵێك چاودێری كراون، لە ئەنجامدا دەركەوتووە خەوتنی پیاو بەڕوتی دەبێتە هۆی زۆربونی سپێرم لە تۆوی پیاوەكەدا.

توێژینەوەكە ئەو پیاوانەی كردووە بە دوو گروپەوە كە بەشێكیان بە ڕووتی خەوتون بەشێكیان دیكەیان بە جلی ئاساییەوە، لە ئەنجامدا دەركەوتووە رێژەی سپێرم لەلای ئەوانە زۆرتر بوە كە بەڕوتی خەوتون.

بەڕای پسپۆڕەكان گەر پیاوان لەكاتی خەوتندا جلی ژێرەوەش لەبەر نەكەن ئەوا توانای سێكیان بەهێز دەبێت، گەر لەبەریشیان كرد باشترە فراوان بیچت بۆ ئەوەی فشار نەخەنە سەر ئەندامی نێرینە و جوڵەی خوێن لە گونەكاندا ئاسایی بێت.




PM:02:49:12/11/2015