پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن كە پێویستە هاوسەران دوای منداڵبوون بۆ ماوەیەك پەیوەندی سێكسیان نەبێت.
بەڕای پسپۆڕەكان پێویستە دوای منداڵبوون بۆ ماوەی مانگێك هاوسەران پەیوەندی سێكسیان نەبێت، بە تایبەت گەر ژن بە شێوەیەكی سروشتی منداڵی بوبێت، چونكە بەهۆی منداڵبوون ئەندامی مێینە بریندارە و ماوەیەكی دەوێت تا ئاسایی دەبێتەوە.
پێویستە یەكەم پەیوەندیش دوای منداڵبوون زۆر بە نەرم و نیانی ئەنجام بدرێت، هەروەها باشترە لەكاتی پەیوەندی سێكسیدا دەستكاری مەمكەكان نەكرێت، چونكە كاریگەری لەسەر شیردانی دایكەكە دەبێت، ئەمە جگە لەوەی باشترە كاتژمێرێك پێش كاتی جوتبوون، شیر بدرێت بە منداڵەكە.