چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی بۆ یەكمجار حەبی ئەنسۆلین دروست دەكەن كە تایبەتە بە كەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەكرە.
پسپۆڕەكانی زانكۆی سانتا بەربارا، توانیویانە جۆرە حەبێك دروست بكەن كە پاش خواردنی بە دیواری گەدەوە دەنوسێت و لەكاتی بەرزبونەوەی ئاستی شەكرە، ئەنسۆلین دەردەدات و ڕەوانەی سوڕی خوێنی دەكات، بەمەش كەسی توشبوو بە نەخۆشی شەكرە پێویستی بە بەكارهێنانی دەرزی ئەنسۆلین نابێت.
پسپۆڕەكان دەیانەوێت لەسەرەتادا ئەو حەبە لەسەر چەند ئاژەڵێك تاقیبكەنەوە، دواتریش لەسەر چەند كەسێكی توشبوو بە نەخۆشی شەكرە، دوای دەركەوتنی ئەنجامەكان و تەواوكردنی ڕێوشوێنی یاسایی، دەرمانەكە لە دەرمانخانەكەدا دەفرۆشرێت.