چەند پسپۆڕێك پ جۆرە چارەسەرێكی نوێ دروست دەكەن كە ڕێگری دەكات لە پیربونی مرۆڤ و تا نزیكەی 120 ساڵ تەمەنی درێژ بكات.
ئەو چارەسەرە نوێیە لە ماددەی میتڤۆرمین دروستكراوە كە یەكێك لەو ماددانەی لە چارەسەری دژی شەكرە بەكاردەهێنرێت و بڕێكی زۆر ئۆكسجین بە خانەكان دەبەخشێت.
پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن گەر كەسێكی ئەو چارەسەرە بەكاربهێنێت كە تەمەنی 70 ساڵبێت، ئەوا هەستێكی هەیە كە تەمەنی 50 ساڵە، ئەمە جگە لەوەی ئەو دەرمانە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و شەكرە و خەڵەفان كەمدەكاتەوە.
تاقیكردنەوەكانی دەرمانەكە لە ساڵی داهاتوودا لە ئەمریكا لەسەر سێ هەزار كەسی خۆبەخش ئەنجام دەدرێت كە تەمەنیان لەنێوان 70 بۆ 80 ساڵیدایە، بە دەست چەند نەخۆشییەكی پیرییەوە دەناڵێنن.