چەند پسپۆڕێكی سویدی بۆیان دەركەوتووە خواردنەوەی قاوە بەشێوەیەكی بەردەوام، دەبێتە هۆی بچوكبونەوەی قەبارەی مەمك.
توێژینەوەكە لەسەر 300 ژن ئەنجامدراوە و دەركەوتووە ئەوانەی ڕۆژانە سێ كوپ قاوە، قەبارەی سنگیان بچوك دەبێتەوە، ئەمەش بە چاوی ئاسایی هەستی پێكراوە.
ئەو كاریگەرییەی قاوە دەگێڕنەوە بۆ كاریگەرییەكانی لەسەر ڕێژەی دەردانی هۆرمۆنی ئەسترۆجین.
پێشتریش توێژینەوەیەكی دیكە ئاشكرای كردبوو خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە مەمك.