چەند پسپۆڕێك پاش ئەنجامدانی توێژینەوەیەك چەند هۆكارێك دیاری دەكەن كە دەبنە هۆی توشبوونی مرۆڤ بە سەرئێشە.
توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە چەند خانەیەكی بچوك لە لەشی مرۆڤدا هەیە، كە گەر ڕێژەكەی كەم بێت هیچ كاریگەرییەكی لەسەر سەرئێشە نابێت، بەڵام بەزیادبونی ڕێژەی ئەو خانانە مرۆڤ توشی سەر ئێشە دەبێت، چونكە ئەو خانە بچوكانە یارمەتی چەند كردارێكی ئۆكساندن دەدەن لەن لەشدا.
توێژینەوەكە باس لەوە دەكات ئەو ژینگەیەی مرۆڤی تێدا دەژی كاریگەری هەیە لەسەر زیادبونی ڕێژەی ئەو خانە بچوكانە.
بەڕای پسپۆڕەكان دەتوانرێت لەڕێی خواردنی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی، ڕێگە لە زیادبونی ئەو خانانە بگیرێت، بەمەش ئەگەری توشبوون بە سەرئێشە كەمدەبێتەوە.