مەلا عەلی كەڵەك چارەسەری قەڵەوی دۆزیەوە

مەلا عەلی كەڵەك چارەسەرێك بۆ دابەزاندنی كێش دادەنێت، بۆ ئەو كەسانەی كێشەی قەڵەویان هەیە.

مەلا عەلی كەڵەك ئاشكرای دەكات كە خواردنی دەسڕی كاغەز واتە كلینكس، دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێشی لەش و باریك بونەوەی ناو قەد باریك دەكاتەوە، ئەو چارەسەر لەسەر كەسێك تاقیكراوەتەوە كە لەماوەیەكی كەمدا 25 كیلۆ لە كێشی كەمی كردووە.

بەڕای عەلی ڕۆژانە خواردنی سێ كلینكس بە ئاوەوە دەبێتە هۆی گیرانی گەدە و هەڵمژینی ئاوی ناو ئەو ئەندامە، بەو پێیە كە دەسڕی كاغەز لە لۆكە دروست دەكرێت هیچ زیانێكی بۆ لەش نەبێت و مرۆڤ توشی هیچ كێشەیەك ناكات.




PM:02:10:06/02/2016