خۆشەویستی چ كاریگەرییەكی لەسەر پەیوەندی سێكسی هەیە؟

زۆرن ئەو كەسانەی دەكەونە خۆشەویستییەوە بەڵام بێ ئەوەی لە چەندین شتی ئەو پەیوەندییە شارەزابن، تەنانەت هەندێكیان پەیوەندی خۆشەویستی و سێكسی جیاناكەنەوە و وەك یەك دەیبینن.

پسپۆڕەكان باس لەوە كە ئەژمار كردنی پەیوەندی خۆشەویستی وەك پەیوەندی سێكسی زۆر هەڵەیە، چونكە خۆشەویستی گشتگیر تر و قوڵتەرەو چەندین بابەتی دیكە دەگرێتەوە وە برتییە لە پەیوەندییەكانی رۆحی و فكری و كیانی و هەستەوەری و جەستەی، بەڵام سێكس بەشێكی بچوكە لە خۆشەویستی و تەنها پەیوەندی جەستەی دەگرێتەوە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوە دەرونییەكان دەركەوتووە هەستەكان بەپێی چەند لایەنی جیاواز دەگۆڕێن و لەو كاتەندا لەشی مێینە هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین دەردات، لەبەرامبەردا لەشی پیاو هۆرمۆنی فازۆپریسین، ئەمەش شتێكی سروشتییە و هەردوو ڕەگەز بۆ یەكتر ڕادەكێشێت.

لای هەمووان ئاشكرای كە نیشانەكانی خۆشەیستی بریتین لە (زیادبونی لێدانەكانی دڵ، سوروبونەوەی ڕوخسار، هەستكردن بە دڵخۆشی لەكاتی بینین خۆشەویست، ترسان لە لەدەستدانی خۆشەویست، دڵەڕاوكێ) ئەمانەش هەمووی نیشانەی چەندین گۆڕانكاری كیمیاوین، گەر ئەو دوو كەسەش لەو كاتانەدا وڵامدانەوەیان بۆ یەك هەبێت و خاوەنی هەمان هەست بن، وروژاندانی سێكسی دروست دەبێت ئەمەش بەهۆی ئەمفیتامیتەكانەوە.




PM:01:53:09/02/2016