بەپێی ئەنجامی توێژینەوە پزیشكییەكان دەركەوتووە زۆر سەیركرنی تەلەفزیۆن دەبێتە هۆی نەزۆكی پیاوان.
توێژینەوەیەكی بەریتانی دەریخستووە ئەو پیاوانەی كەم وەرزش دەكەن و زۆربەی كاتەكانی رۆژانەیان بە دیار تەلەفزیۆنەوە بەسەر دەبەن، ژمارەی تۆوە زیندووەكانیان لەناو دەچێت بەبەراورد لەگەڵ ئەو پیاوانەی چالاكی رۆژانەیان هەیە و زیاتر دەجوڵێن و کەمتری کات سەریری تەلەفزیۆن دەکەن.
بەڕای پسپۆڕەكان 30 كاتژمێر سەیركردنی تەلەفزیۆن لەهەفتەیەكدا زیان بە تۆوی پیاو دەگەیەنێت و كوالتیان دادەبەزێنێت بەجۆرێك سپێرمەكان كەمدەكاتەوە بەرەو نەزۆك بوونی دەبات.
هەر بەپێی توێژینەوەكە 20 كاتژمێر وەرزش كردن لەهەفتەیەكدا ژمارەی تۆوەكان زیاد دەكات و بەتەندروست دەیانهێلێتەوە ئەوەش لە كاریگەرییەكانی سەیركردنی تەلەفزیۆن كەمدەكاتەوە.