بۆ ژنان: لەتەمەنەدا دووگیان بەو خۆی لە شێرپەنجە بپارێزە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك دەركەوتووە ئەو تەمەنی كە ژن تێیدا بۆ یەكەمجار دووگیان دەبێت، كاریگەری لەسەر ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە هەیە.

توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی جیهانییەوە ئەنجامدراوە و ئاشكرای كردووە كە لەدایك بونی منداڵ پێش تەمەنی 30 ساڵی ژنان لە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك كەمدەكاتەوە.

بەڕای پسپۆڕەكان ئەو ژنانەی لە دوای تەمەنی 30 ساڵییەوە دەبنە خاوەنی منداڵ یاخود خۆیان منداڵبونیان تا دوای ئەو تەمەنە دوا دەخەن، ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك.

بەپێی توێژینەوەكە لەشی ژن لە تەمەنی 20 بۆ 30 ساڵیدا دەكەوێتە ژێر كاریگەری هۆرمۆنی ئەسترۆجین كە هۆكارێكی توشبوونە بەشێرپەنجە، بەڵام لەكاتی دووگیان بوون و شیردانی سروشتیدا ڕێژەی دەردانی ئەو هۆرمۆنە كەمدەبێتەوە.




PM:03:13:17/03/2016