بە وێنە..خانمە هونەرمەندێکی کورد ٢٩ تاتۆی هەیە و دەیەوێت بیکات بە ٤٠

ھاوژین مەلازادە کە یەکێک بوو لە ئەکتەرانی بەرنامەی حەمکۆ شۆ ڕایگەیاند ٢٩ تاتۆی هەیە و دەیەوێت بیکات بە ٤٠ تاتۆ.

خانمە ھونەرمەند ھاوژین مەلازادە کچی هونەرمەند پەروین شازادە زۆر حەزی لە تاتۆیە و تاوەکو ئێستا 29 تاتۆی لەسەر جەستەی دروستکردووە، ھەروەک خۆی دەڵێ "دەمەوێت بیکەمە 40 تاتۆ".

ئەو باس لەوەش دەکات خەڵک زۆر قسە لەسەر تاتۆکانی دەکەن و بێزاریان کردووە کردووە، بەڵام ”ئامادەنیم لەبەر قسەی خەڵک، واز لە ئارەزووەکانم بهێنم".

ئەو هونەرمەندە، کە ئەندامی تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێرە، لەبارەی شێوەی ئەو 29 تاتۆیە، رایگەیاند، کە تاوەکو ئێستا هیچ تاتۆیەکی دروست نەکردووە، کە تایبەت بەخۆی بێت، زۆربەیان گشتین، ”بۆ نموونە دواین تاتۆم ئەو نوسینەیە، ئەوەی چاودێری خەڵک بکات لە خەمان دەمرێت".

هاوژین مەرجەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی هاوسەری ژیانی ئاشکرا دەکات و دەڵێ، ”دەبێ رێز لە هونەرەکەم بگرێ و خۆشی بووێم"، نەشیشاردەوە، کە باوەڕی بە ”قسمەت و نسیب"یش هەیە







PM:01:20:24/03/2016