بە وێنە.. هاوسەرە نهێنییەکەی سەدام حسێن

سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووی عێراق، یەکێکە لەو سەرکردانەی کە بە گێڕانەوەی کەسە نزیکەکانی ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەت لە ژیانیدا هەبووە.

بوریس سنۆڤسکی ڕووسی یەکێک بووە کە زۆرجار لە کاری دبلۆماسیدا هاتووە بۆ عێراق و لە سەدام حسێنەوە نزیک بوو دەڵێت سەدام لە سەرەتاکانی لاوێتییەدا هاوسەرگیری لەگەڵ ساجیدە خەریوڵا تلفاع دەکات کە عێراقییەکان وەک هاوسەری سەدام بە باشی دەیناسن و بەڵام سەدام پەیوەندییەکی ناجێگیر لەگەڵ ئەم هاوسەرەیدا هەبووە و کە زۆرکات لە عێراقدا باسکراوە، بە تایبەت زۆر کات ساجیدە وەک هاوسەری سەدام ڕۆڵی نەدەگێڕا لە چالاکییە فەرمییەکاندا هاوشێوەی هاوسەری سەرکردە دیارەکانی جیهان.

بوریس باس لەوە دەکات کە سەدام چەند جارێک بیری لەوە کردووەتەوە کە لە ساجیدەی هاوسەری جیاببێتەوە، بەڵام زۆرکات پەیشیمان بووەتەوە و ئەو بڕیارەی دواخستووە.

ناوبراو باس لەوەشدەکات کە سەدام هاوسەرگیری نهێنی کردووە ویەکێک لەوانەی کە هاوسەرگیری بە نهێنی لەگەڵ کردووە هاوسەری نورەدین سافی حمادی دەبێت کە بەرپرسی گشتی هڵی ئاسمانی عێراقی بووە و هاوسەرەکەی سودی لە پلەی مێردەکەی بینیەوە بۆ نزیکبوونەوە لە سەدام و سەدام نەیویستووە کە هاوسەرگیری بە نهێنی لەگەڵ کەسێکدا بکات کە خاوەنی مێرد بێت بۆیە داوای لە نورەدین کردووە کە لە هاوسەرەکەی جیاببێتەوە و ئەویش لە ژێر فشاردا داواکارییەکەی جێبەجێ دەکات

عەلا بەشیر کە یەکێک بووە لە پزیشکە تایبەتەکانی سەدام لە یاداشتەکانیدا کە بە کتێب بڵاوکراوەتەوە باس لەو پەیوەندییەی سەرۆک دەکات و دەڵێت ئەگەرچی منداڵەکانی هەستیان بەوە دەکرد کە سەدام دەیەوێت لەگەڵ سەمیرە شابەندەر هاوسەرگیری بکات و لە مێردەکەی جیاببێتەوە بەڵام نەیاندەتوانی ڕێگری لێ بکەن، سەمیرەش ئەگەرچی هاوسەری سەدام نەبوو بەڵام هەمیشە لە لیمۆزینە تایبەتەکەی سەدامدا دەبینرا و پاسەوانەکانی سەرۆکیش هەمیشە یاوەری بوون

عه‌لا بە‌شیرباس لە پەیوەندییەکانی دیکەی سەرۆکی پێشووی عێراق دەکات و دەڵێت "سەدام، حەزی لێ بوو خۆی ئەو کچانە لە زانکۆ و پەیمانگا هەڵبژێرێت. دواتر بۆ ئۆفیسەکەی سەرۆک بانگهێشت دەکران و بە کارە چالاک و کاریگەرەکانیاندا هەڵدەدرا و پۆستی گرنگیان لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوەکانی تری دەوڵەت، پێ دەسپێردرا".

ناوبراو لە زاری پاسەوانە تایبەتەکانی سەدامەوە باس لەوە دەکات کە سەدام لەگەڵ ئەو کچانەدا زۆر نەرموونیان بووە بەڵام پەیوەندی لەگەڵ هەندێکیاندا درێژ خایەن بووە و لەگەڵ هەندێکیاندا کورت خایەن.





PM:05:02:30/03/2016